به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ چین هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی جۆ بایدن، گەمارۆی خستە سەر چەند بەرپرسی دەوڵەتی ترامپ لەوانە مایک پەمپێئۆ و جان بۆڵتۆن.
لە بەیاننامەی دەرکراو لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەو بارەوە هاتووە: هەندێک سیاسەتوانی دژە چینی ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوو بە پێی بەرژەوەندی تاکەیی و لە سەر دەمارگرژی و ڕق دژی پەکین، بە بێ لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی خەڵکی چین و ئەمریکا هەوڵی پلانڕێژی، بەرەو پێش بردن و بەڕێو بردنی هەندێک پلانیان دا کە بە واتای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی چین بوو و بووە هۆی لاواز کردنەوەی بەرژەوەندییەکانی چین، ئازادی خەڵک و خەسار لە پێوەندییەکانی پەکین و واشنتۆن.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە هۆکارەکانی گەمارۆی ئەو 28 کەسە هەوڵ دانیان بۆ پێشێل کردنی سەروەریی چین بوو.
بە پێی ئەو گەمارۆوانە، چوونی ئەو کەسانە و بنەماڵەکانیان بۆ وڵاتی چین، هۆنگ کۆنگ و نیمچەدوورگەی ماکائۆ قەدەغە دەبێت و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکانی پێوەندیدار بە ئەوانیشەوە بۆ ئەنجامی بازرگانی لەگەڵ چین سنووردار دەبێت.
342/